پڕۆژەی ڕیسكیو | پرسیارە باوەكان

پرسیارە باوەکان

پڕۆژەی ڕیسکیوو چییە؟

پڕۆژەی ڕیسکیو بریتییە لە پرۆگرامێکی یەک ساڵیی تایبەت بە فێرخوازانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، کە لە رێگەی ماڵپەڕی ئاسمان گرووپەوە بەشێوازی ئۆنلاین تەواوی وانەکانی ئەو قۆناغەیان بۆ دەستەبەردەکرێت. ئەم دەستەبەرکردنەش بە جۆرێکە، کە هاوتایە لەگەڵ دەوامی فەرمیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١.

مامۆستایانی پڕۆژەی ڕیسکیوو کێن؟

پڕۆژەی ڕیسکیو، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی ئاسمان گرووپ و پەیمانگای ئۆکسفۆردە. مامۆستایانی بەرێز بریتین لە:

  1. م. ئاری عومەر             ---    وانەی کیمیا
  2. م. مەریوان طیب         ---    وانەی زیندەزانی
  3. م.دارا احمد                ---    وانەی ئینگلیزی
  4. م. کامەران عبدالله     ---    وانەی عەرەبی
  5. م. بێستون حمە جزا   ---    وانەی کوردی
  6. م. زانا شێخ علی         ---    وانەی بیرکاری
  7. م. زانا ئاوەکەڵەیی      ---    وانەی فیزیا

بۆچی بەژداری لە پڕۆژەی ڕیسکیو-دا بکەم ؟

پڕۆژەی ڕیسکیو لە هەریەک لەم لایەنانەی خوارەوە هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی فێرخوازانە:

١ – لایەنی ماددی: نرخی بەشداریکردن لە وانەکانی پڕۆژەی ریسکیو بە بەراورد لەگەڵ زۆرێک لە وانە تایبەتەکاندا (خسوسی) 10 بۆ 15 هێندە کەمترە و فێرخواز تەواوی خەرجییەکانی هاتوچۆی بۆ دەگێڕدرێتەوە.

٢ – گێڕانەوەی کات: بۆ بینین و سوود وەرگرتن لە وانەکانی پڕۆژەی ڕیسکیو فێرخواز دەتوانێت لە هەر شوێنێک بێت ( بەمەرجێک ئینتەرنێتی هەبێت ) کۆشش لە وانەکانیدا بکات. ئەمەش کات و وزەیەکی زۆر بۆ فێرخواز دەگێڕدرێتەوە.

٣ – کوالتی وانەکان : وانەکانی پڕۆژەی ریسکیو بەشێوازێک ئامادەکراون، کە ئەگەر لە ئاستی وانەی تایبەت (خسوسی) زیادتر نەبن، ئەوا بەدڵنیاییەوە لە هەمان ئاستدان. هەربۆیە لەم ڕووەوە دڵنیایی تەواو بە فێرخواز دەدرێت.

٤ – لایەنی تەندروستی : بە بەشداریکردن لە پڕۆژەی ڕیسکیوبە شێوازی ئۆنڵاین خۆت لەم بارو دۆخەی ئێستادا خۆت لە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکەڵاوبوون لە شوێنە گشتییەکان کەمدەکەیتەوە

ئۆفەر و پلانە جیاوازەکانی پڕۆژەی ڕیسکیو

١ – نرخی تەنها یەک وانە : ٥٠٠٠٠ دینار

٢ – بەشداریکردن لە سەرجەم وانەکاندا : ٤٠٠٠٠ دینار بۆ هەر وانەیەک

چۆن بەشداری لە پڕۆژەی ڕیسکیو-دا بکەم ؟

بەمەبەستی بەشداریکردن تکایە سەردانی ئۆفیسی ئاسمان گرووپ بکەن لە تەلاری ئازادی مۆڵ بەرانبەر پارکی ئازدی نهۆمی ٣ شوقەی ژمارە ١١. هاوکات فێرخوازانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەتوانن لەڕێگەی ئاسیا حەواڵە، فاستپەی یاخود کارتی فاستلینکەوە بەشداری بکەن. بۆ ئەم مەبەستە، تکایە لەڕێگەی مەسنجەر یاخود ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07501429393 ? 07714599292 ? بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاریی تەواو لەبارەی پڕۆژەی ڕیسکیو و تەواوی تایبەتمەندییەکانی بۆ ساڵی تازە، ئەوا تکایە لە ڕێگەی مەسنجەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: m.me/rescue.asg

تەلاری ئازادی مۆڵ - بەرانبەر پاركی ئازادی - نهۆمی 3 - شوقەی ژمارە 11
0750 142 9393  _  0771 459 9292