فێرخوازی ئازیز ...
پڕۆژەی ڕیسکیو یەکێکە لە ناوازەترین پڕۆژەکانی رێکخراوی ئاسمان گرووپ کە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠شێوازێکی نوێ لە کۆششکردن بەم مەرجانەی خوارەوە پێشکەش بە فێرخوازانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکات:
یەکەم: هەر ئەژمار (ئەکاونت)ێکی چالاککراو تەنها تایبەتە بە یەک فێرخواز و رێگەپێدراو نییە کە لەلایەن هیچ فێرخوازێکی دیکەوە بەکاربهێندرێت.
بەپێچەوانەوە: فێرخواز راستەوخۆ (بەبێ هیچ قەرەبوویەک) مافی بەژداریکردنی لە پرۆژەی ریسکیو-دا نامێنێت و ئەژمارەکەی رادەگیرێت. هاوکات تەواوی وانەکانی لەدەست دەدات.
دووەم: دابەزاندنی وانەکانی پرۆژەی ریسکیو بۆ هیچ مەبەستێک (دوبارە بینینەوە، بەخشین، بڵاوکردنەوە، ... هتد) و لە هیچ ساتێکدا رێگەپێدراو نییە.
بەپێچەوانەوە: سەرەڕای لەدەستدانی مافی بەژداریکردن و راگیرانی ئەژماری چالاککراو (بەبێ هیچ قەرەبوویەک)، پێویستە لەسەر فێرخواز کە لە یەکەم هەنگاودا هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پرۆژەی ریسکیو و ئەندامانی خانەوادەکەیدا بکات بۆ گێرانەوە و نەهێشتنی گشت ئەو وانانەی بەبێ ئاگاداری ئاسمان گرووپ بە نایاسایی بڵاوکراونەتەوە. لەم حاڵەتەدا ئەرکی قەرەبووکردنەوەی زیانە مادییەکان دەکەوێتە ئەستۆی خانەوادەی فێرخواز.
سێیەم: لە هیچ حاڵەت و بارودۆخێکدا هیچ کەس و لایەنێک مافی ئەنجامدانی مامەڵەی بازرگانی/کڕین و فرۆشتنی پاکێج و وانەکانی پرۆژەی ڕیسکیو-ی نییە، وە ئەمە بە هەموو شێوازێک قەدەغەیە.
بەپێچەوانەوە: ستافی ئاسمان گرووپ بۆ ئەم مەبەستە هیچ جۆرە هەوڵێکی گفتوگۆ و روونکردنەوە لە لایەنی پێشێلکار پەسەند ناکات و راستەوخۆ لەرێگەی پارێزەری فەرمیی رێکخراوەوە داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسە یاخود لایەنە تۆمار دەکات کە بەبێ مۆڵەتی ئاسمان گرووپ ئەو مامەڵانەی ئەنجامداوە.
ئاسمان گرووپ لەرێگەی ستافی ئای تی-یەوە بە بەردەوام چاودێریی شێوازی بەکارهێنانی گشتیی ئەژمارە چالاککراوەکان دەکات و لە کاتی بوونی تێبینی یاخود گومان لەسەر بەکارهێنانی نائاسایی یاخود نایاسایی ئەژمارێکی دیاریکراو، ئەوا بە مافی خۆی دەزانێت کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی فێرخواز بەدواداچوونی پێویست ئەنجام بدات و بڕیار لە هەڵپەساردن یاخود راگرتنی ئەژمارەکە بدات.