ڕیسكیو - Rescue

م. زانا علی

مامۆستای وانەی بیرکاری

پرۆژەی Rescue یەکێکە لە پرۆژە ناوازەکانی رێکخراوی ئاسمان گرووپ کە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای ئۆکسفۆڕد بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ جێبەجێدەکرێت. لە رێگەی ماڵپەڕی ئاسمان گرووپەوە وانەی بیرکاری بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە درێژایی ساڵ دەستەبەرکراوە، کە بەپێی خشتەیەکی رێکخراو و هاوتا لەگەڵ دەوامی فەرمیی ساڵی نوێدا وانەکان دەخوێندرێن. بەڕێز مامۆستا زانا عەلی، خاوەنی ٢١ ساڵ ئەزموونی وانەبێژین و وانەی بیرکاری پۆلی ١٢ دەڵێنەوە. لەم ماوەیەدا سەدان خوێندکاریان نمرەی تەواو (١٠٠) یان لە وانەی بیرکاریدا بەدەستهێناوە و بوونەتە خوێندکاری کۆلێژە بەرزەکانی کوردستان. خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە هەر جێیەکی کوردستان-بن دەتوانن بەشداری لەم پرۆژەیەدا بکەن و ئەو وانانەی کە پێویستیانە بە باشترین شێواز بۆیان دەستەبەردەکرێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شێوازی بەشداریکردنی خوێندکاران تکایە کلیک لەم بەستەرە بکە.

وانەی بیرکاری
70   0
50,000 دینار