ڕیسكیو - Rescue

م. ئاری عمر

مامۆستای وانەی کیمیا

پرۆژەی Rescue یەکێکە لە پرۆژە ناوازەکانی رێکخراوی ئاسمان گرووپ کە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای ئۆکسفۆڕد بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ جێبەجێدەکرێت. لە رێگەی ماڵپەڕی ئاسمان گرووپەوە وانەی کیمیا بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە درێژایی ساڵ دەستەبەرکراوە، کە بەپێی خشتەیەکی رێکخراو و هاوتا لەگەڵ دەوامی فەرمیی ساڵی نوێدا وانەکان دەخوێندرێن. بەڕێز مامۆستا ئاری عومەر، خاوەنی ٢١ ساڵ ئەزموونی وانەبێژین و ماوەی ١٩ ساڵە وانەی کیمیای پۆلی ١٢ دەڵێنەوە. لەم ماوەیەدا سەدان خوێندکاریان نمرەی تەواو (١٠٠) یان لە وانەی کیمیادا بەدەستهێناوە و بوونەتە خوێندکاری کۆلێژە بەرزەکانی کوردستان. خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە هەر جێیەکی کوردستان-بن دەتوانن بەشداری لەم پرۆژەیەدا بکەن و ئەو وانانەی کە پێویستیانە بە باشترین شێواز بۆیان دەستەبەردەکرێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شێوازی بەشداریکردنی خوێندکاران تکایە کلیک لەم بەستەرە بکە.

وانەی كیمیا
357   0
50,000 دینار